ده‌رفه‌تێكى زێڕين ده‌درێته داعش
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مونبج ماوه‌ى 48 كاتژمێر بۆ داعش داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ى شاره‌كه به‌جێبهێڵێت.
ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازى مونبج له هێزى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل و ژماره‌يه‌ك گرووپى چه‌كدارى پێكهاتووه.
ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش پشتيوانى ده‌كرێت.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا ئه‌نجوومه‌نه‌كه رايگه‌ياندووه، چه‌كدارانى داعش ده‌توانن به چه‌كه سووكه‌كانيانه‌وه شاره‌كه به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها هاتووه، ئه‌مه يه‌كه‌م و دوايين ده‌ستپێشخه‌رييه بۆ داعش.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى كه يه‌په‌گه هێزى سه‌ره‌كييه تێيدا پشتيوانى سه‌ره‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ى شارى مونبجه.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا هێزه‌كانى سورياى ديموكراتى توانيان ژماره‌يه‌ك ناوچه و گه‌ڕه‌كى به‌رى خۆرئاواى مونبج كۆنترۆڵ بكه‌ن.
له ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا ده‌يان هاووڵاتى شارى مونبج به هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه گيانيان لده‌ستداوه.
هاوپه‌يمانێتى نيشتيمانى سووريا داوايكردبوو، هه‌موو لايه‌ك به ته‌نگ گيانى مه‌ده‌نييه‌كانه‌وه بن و بۆردومان رابگرن.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز