حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجامدا.
ئه‌مڕۆ محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراقی ئه‌نجامدا و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی حه‌لبووسی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و خشته‌ی كاره‌كانی دانیشتنه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان كرا، وێڕای تاوتوێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی لای لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردن ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به كاری په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌باره‌یه‌وه كرا و جه‌خت له گرنگیی به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێریی په‌رله‌مان كرایه‌وه.
پێشتریش سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق خشته‌ی دانیشتنه‌كانی بڵاوكرده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه رائید مالیكی، له لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان ئاشكرایكردبوو، چه‌ندین یاسای گرنگ له چاوه‌ڕوانی په‌رله‌ماندان بۆ په‌سه‌ندكردنی، به‌تایبه‌تی ئه‌و یاسایانه‌ی كه ناكۆكی سیاسیان له‌سه‌ره و له خوله‌كانی پێشوودا به هۆكاری یاسایی و ته‌كنیكی به جێهێڵدراون.
ئه‌مه له كاتێكدایه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسای گرنگیش هه‌ن كه جێی مشتوموڕ و ناكۆكین، كه له یاسای نه‌وت و گاز، لێبوردنی گشتی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی پێكهاتوون.