سوودانی و ئه‌سه‌د پرسه‌كانی كه‌مئاوی و ئاواره‌كان و مادده‌ی هۆشبه‌ر تاووتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شق و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازی لێ كرا، هاوكات نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، پرسه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌ر، كه‌مئاوی و ئاواره‌كان له سه‌رووی گفتوگۆكانی نێوانیان بووه، هاوكات هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌ش و پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 16ـی ته‌مموززی 2023) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا و له‌لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریاوه پێشوازی لێ كرا. هاوكات نووسینگه‌ی سوودانی رایگه‌یاندووه، سه‌ردانییه‌كه له‌سه‌ر داوای فه‌رمی سه‌رۆكی سووریا بووه.
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ردانییه‌كه له كاتێكی گونجاو‌دا بووه بۆ دووپاتكردنه‌وه‌ی پشتوانی عێراق له یه‌كێتی خاكی سووریا و ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها پیرۆزباییكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی دیمه‌شق بۆ ناو كۆمكاری عه‌ره‌بی و هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌لی سووریا.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، هه‌ریه‌ك له سوودانی و ئه‌سه‌د چه‌ندین پرسی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دراوسێیان تاووتوێ كردووه، له گرنگترین ئه‌و پرس و ته‌وه‌رانه‌ش پرسی ئاواره سوورییه‌كان، مادده هۆشبه‌ره‌كان و كه‌مئاوی. هه‌روه‌ها بێجگه له‌و پرس و ته‌وه‌رانه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانی و گه‌شتیارییه‌كانیان خستووه‌ته‌ڕوو و گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردووه.
به‌شێكی دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی سووریا په‌یوه‌ست بووه به پرسی ئه‌منی و هه‌ماهه‌نگییه‌كانی نێوان به‌غدا و دیمه‌شق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر. نووسینگه‌ی سوودانی باسی له‌وه‌ش كردووه، گۆڕانی كه‌شوهه‌واو قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمی یه‌كێكی دیكه بوو له گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمی محه‌ممه‌د شیاع سوودانییە بۆ دیمەشق، هەروەها یەکەم سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقە بۆ پایتەختی سووریا لە ساڵی 2010ەوە، دوایین سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، کە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە، نووری مالیکی بووە.