حزبی دەعوە راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشکردنە سەر بارەگاکانیان بڵاوکردەوە

K24 - هەولێر

حزبی دەعوە رایگەیاند، توانای بەرگریکردنیان لە بارەگاکانیان هەیە، بەڵام داوای لە هێزە ئەمنییەکان کرد رۆڵی خۆیان بگرنەبەر و ئەو کەسانە دادگایی بکەن کە رۆڵی تێکدەرانەیان هەبووە، ئاماژەی بەوشکرد، کە حزبەکە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا ناچێتە شەڕەوە کە لە رووی سیاسییەوە لەگەڵیدا ناکۆکە.

حزبی دەعوە راگەیەندراوێکی سبارەت بەدۆخی رۆژی یەکشەممە، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "نوری مالیکی ئەمینداری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی هاوبەشی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبی بانگەوازی ئیسلامی کرد، کە تیایدا دوایین زانیارییەکانیان تاوتوێ کرد سەبارەت بە رووداوەکانی ناوخۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد، "مالیکی هەڵوێستەکانی بانگەوازی ئیسلامی دیدگای روونە، سەبارەت بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی باڵای ئایینی بەگشتی، بەتایبەتی مەرجەعی سەدرییەکان کە پەیوەندییەکانمان بەردەوامە".

هەر لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرسوڕمانی خۆی دەربڕیووە لە وروژاندنی پرسی سووکایەتیکردن بە ئەلسەدری دووەم، لەم کاتەدا و بەم شێوەیە، دەشڵێت، داوا دەکەین بەڵگەکان پیشان بدرێت و کێ جنێو دەدات و سووکایەتی دەکات، کە ئێمە زانیاری لەسەر ئەو کەسە یان سایتانە وەردەگرین کە ئەو جۆرە تاوانانەی تێیدا بڵاوکراوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانین ڕێوشوێنی حزبی پێویست بگرینەبەر، و ئێمە تۆمەتەکان بەبێ بەڵگە قبوڵ ناکەین".

راشیگەیاند، "هێرشکردنە سەر فەرمانگە و بارەگاکانی حزب دەستدرێژییەکی ئاشکرایە کە لە رووی یاسایی و شەرعی و سیاسییەوە پاساوی نییە و ئێمە توانای بەرگریمان هەیە و فەرمانگەکانمان لە هەر سەرپێچییەک بپارێزین، بەڵام ئێمە بانگەوازی ئەوە دەکەین، کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی ئاسایش و پاراستنی موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتدا بەجێبهێنن"، هەروەها بەدوای ئەو کەسانەدا بگەڕێت کە ئەم کارانەیان بە بارەگاکانمان کردووە.

رۆژی یەکشەممە، لایەنگرانی رەوتی سەدر، لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە، هەڵیانکوتایە سەر بارەگاکانی حزبی دەعوەی نووری مالیکی.

حەسەن ئەلعەزاری، سەرکردە لە رەوتی سەدر، پارتی دەعوەی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی تۆمەتبار کرد بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک لە دژی محەممەد سادق سەدر مەرجەعی سەدرییەکان.