پلەی گەرما دادەبەزێت

K24 – هەولێر

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 17/7/2023 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک بۆ مام ناوەند. پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە  بەراورد بە  تۆمارەکانى دوێنێ  .

کەشناسی راشیگەیانووە، سبەی سێ شەممە 18ی تەممووزی 2023، ئاسمانی هەرێمی کوردستان ساماڵ دەبێت، پلەى گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 41 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى

دهۆک: 40 پلەى سیلیزى

کەرکوک:  45 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 30 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  41 پلەى سیلیزى

سۆران :  38 پلەى سیلیزى

گەرمیان:  44 پلەى سیلیزى