ئۆپۆزيسيۆنى سووريا داواى راگرتنى بۆردومانى ئه‌مريكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى نيشتيمانى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا ئه‌نه‌س عه‌بده، داوايكرد، ئه‌مريكا بۆردومانه‌كانى بۆ سه‌ر ناوچه‌كانى سووريا رابگرێت.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، به هۆى بۆردومانكردنى خه‌ڵكى مونبجه‌وه ده‌يان هاووڵاتى نيشته‌جێى ئه‌و شاره گيانيان له‌ده‌ستدا.
بۆردومانكردنى مه‌ده‌نييه‌كان له لايه‌ن هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعشه‌وه ناڕه‌زايه‌تى ناوه‌نده ناوخۆيى و جيهانييه‌كانى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
عه‌بده له به‌ياننامه‌يه‌كدا، داوايكرد، هه‌رچى زووه ئۆپراسيۆنى ئاسمانى هاوپه‌يمانێـى دژى داعش رابگيرێت.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌و تاوانانه ده‌ژنه خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كانه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا ئاشتۆن كارته‌ر رايگه‌ياند، ئه‌مريكا ده‌ڕوانێته ئه‌و راپۆرتانه‌ى باس له كوژرانى مه‌ده‌نييه‌كان له باكوورى مونبج ده‌كه‌ن.
بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له شارى مونبج به ده‌يان هاووڵاتى كردووه‌ته ئامانج و له دوايين بۆردوماندا زياتر له 50 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووريا رايگه‌ياند، بۆردومانه‌كه رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو ئه‌نجامدراوه.
به گوێره‌ى زانيارى حكومه‌تى سووريا، فڕۆكه‌كان گونجى تۆخانى باكوورى مونبجيان كردووه‌ته ئامانج.
سووريا ئه‌وه‌شى راگه‌ياندووه، فه‌ره‌نسا ئه‌و بۆردومانه‌ى ئه‌نجامداوه و به هۆيه‌وه زياتر له 50 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.