پێشنیازەیاسای نەوت و گاز رەوانەی ئەنجوومەنی شورا کرا

کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق
کێڵگەیەکی نەوت لە عێراق

K24 - بەغدا:

پێشنیازەیاسای نەوت و گاز رەوانەی ئەنجوومەنی شورا کرا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەستووریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی لە پرۆژەیاساکەدا کراوە.

سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیازەیاسای نەوت و گازی رەوانەی ئەنجوومەنی شورا کردووە بۆ ئەوەی توێژینەوەی لەسەر بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئەنجوومەنی شورا گفتوگۆ لەبارەی دەستووریبوونی ئەو گۆڕانکاریانەی پێشنیازەیاسای نەوت و گاز دەکرێت کە لە بڕگە و ماددەکانیدا کراوە.

هەروەها گوتیشی: لە دوای تەواوبوونی پێشنیازەیاسای نەوت و گاز لە ئەنجوومەنی شورا، پێشنیازەیاساکە دەگەڕێتەوە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی نەوت بۆ ئەوەی لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە دەنگدانەوە.