رۆژنامه‌نووسێك كریستیانۆ رۆناڵدۆی توڕه كرد
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی پیشان دا كاتێك له‌باره‌ی ئۆتاڤیۆی یاریزانی یانه‌ی پۆرتۆی پۆرتوگالی پرسیاری لێكرا.
یانه‌ی نه‌سری سعوودیه بۆ كه‌مپێكی مه‌شق و راهێنان روویكردووه‌ته وڵاتی پۆرتوگال، دوو یاریی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی خولی پله‌دووی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام داوه و هه‌ردوو یارییه‌كه‌شی بردووه‌ته‌وه، له دوایین یارییدا 5 ـ 1 له یانه‌ی فارێنسی پۆرتوگالی برده‌وه، به‌ڵام كریستیانۆ له پێناو ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی باشتر بێت به‌شداریی هیچ یارییه‌كی ئه‌م هاوینه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌سڕ نه‌كردووه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ریكۆردی پۆرتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌وڵی زۆری داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتاڤیۆی ناوه‌راستكاری پۆرتوگالی رازی بكات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕ بكات، به‌ڵام دۆن له دواساته‌كان له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی هاونیشتیمانی شكستی هێناوه.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووسێكی پۆرتوگالی به "ته‌نز"ـه‌وه پرسیاری له كریستیانۆ كرد بۆ نه‌یتوانی ئۆتاڤیۆی هاونیشتیمانی رازی بكات درێسی نه‌سڕ بپۆشێت؟.
كریستیانۆ نه‌یتوانی به‌رامبه‌ر ئه‌م پرسیاره بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت و به توڕه‌ییه‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: من بریكاری یاریزانه‌كان نیم، ئێوه هاتوون باسی 10 تا 15 یاریزان له من ده‌كه‌ن، هیچ شتێك په‌یوه‌ندی به منه‌وه نییه، به‌ڵام هه‌موومان هه‌وڵ بۆ به‌هێزكردنی یانه‌ی نه‌سڕ ده‌ده‌ین.
كریستیانۆ به توڕه‌ییه‌وه گوتیشی: ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی بۆتاڤیۆ له نه‌سڕ ده‌گوترێت درۆیه، ئه‌م پرس و باسه ته‌نیا لای میدیایه‌كانه‌وه و له‌سه‌ر مێزی گفتووگۆ هیچ شتێك بوونی نییه.
رۆژنامه‌نووسه پۆرتوگالییه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی به‌بیر كریستیانۆ هێنایه‌وه كه كارگێرییه‌كی نه‌سڕ ئاشكرای ده‌كات له‌گه‌ڵ پۆرتۆ له‌سه‌ر مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆتاڤیۆ كه 40 ملیۆن یۆرۆیه رێكنه‌كه‌وتوون.
ئه‌م مشتومڕه زیاتر كریستیانۆ توڕه ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕت به قسه‌كانی من نییه، لێم دووربكه‌وه، ئه‌وه‌ی لای من روونه ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین یاریزانی نوێ بگوازینه‌وه و تیپه‌كه‌مان به‌هێزتر بكه‌ین، به‌ڵام هیچ شتێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
بۆتاڤیۆی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، به ره‌سه‌ن به‌رازیلییه و سه‌ره‌تا یاریی بۆ تیپی خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵانی به‌رازیل كرد، دواتر بڕیاریدا یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بكات و به یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی خولی پۆرتوگالی داده‌نرێت.