په‌رله‌مانی توركیا بڕیاری راگه‌یاندنی باری نائاسایی په‌سه‌ند كرد
K24 - هه‌ولێر:
دوای راگه‌یاندنی باری نائاسایی له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته به كۆی ده‌نگی 346 په‌رله‌مانتار، بڕیاره‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد.
حكوومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاره‌كه له په‌رله‌مان، كاركردنی به په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، راده‌گیرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رابردوودا فه‌ره‌نسا له مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015دا كردی، دوای ئه‌وه‌ی باری نائاسایی راگه‌یاند، كاركردنی به په‌یماننامه‌ی ئه‌وروپا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگرت.
به گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا، ده‌توانرێت له باری نائاساییدا، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ په‌رله‌مان، هه‌ندێك فه‌رمان جێبه‌جێ بكرێت و كۆمه‌ڵێك یاسای تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی رابگیرێت.
ئه‌مڕۆ بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، هۆكاری راگه‌یاندنی باری نائاسیی له وڵاته‌كه‌دا خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و راگه‌یاندنه رێگریكردنه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، سه‌رله‌نوێ سوپای وڵاته‌كه‌یان داده‌ڕێژینه‌وه.
دوێنێ شه‌و 20ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2016، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ، باری نائاسایی له‌و وڵاته راگه‌یاند.
به‌هۆی كوده‌تاكه‌ی شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2016، حكوومه‌تی توركیا، تا ئێستا زیاتر له 8400 كه‌سی ده‌ستگیركردووه، كه ده‌ستییان له هه‌وڵی كوده‌تای سه‌ربازی بووه.