سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئازه‌ربایجان دەکات
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئازه‌ربایجان دەکات و وابڕیارە سبەی سێشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
رۆژی دووشەممە (17ـی تەمموزی 2023)، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌چێته ئازه‌ربایجان و سبه‌ی سێشه‌ممه (18ـی تەمموزی 2023) له باک‌و له‌گه‌ڵ ئیلهام عه‌لیێف، سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان کۆده‌بێته‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ئازه‌ربایجان په‌یوه‌ندییه‌کانی ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و بره‌ودان به هاریکاریی هاوبه‌ش له بواره جیاجیاکاندا تاوتوێ ده‌که‌ن.