به وێنه... پاریس له‌گه‌ڵ شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ ده‌ستی به گفتووگۆ كرد
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌كان، یه‌كلایی بووه‌ته‌وه كلیان ئێمباپێ له‌م هاوینه له پاریس سانجێرمان ده‌ڕوات، له‌م پێناوه‌شدا كارگێری یانه فه‌ره‌نسییه‌كه ئاماده‌كاری بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانیا، پاریس چاودێری گۆنكالۆ ڕامۆسی پورتوگالی هێرشبەری یانەی بێنفیكا دەکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەگەری ڕۆیشتنی ئێمباپێ.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: ئێمباپێ بە پاریسی راگه‌یاندووه کە بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی چالاک ناکات و ده‌یه‌وێت لە هاوینی 2024 پاریس جێبهێڵێت.
موندۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه ڕامۆس لەماوەی ڕابردوودا ئاستێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەشکردووە، لە مۆندیالی قەتەریشدا لەگەڵ پورتوگال ڕۆڵی سەرەکی بینیوە، وەرزی ڕابردووش 27 گۆڵی لەگەڵ یانەکەی تۆمارکردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لویس ئێنریکی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان بە ئیدارەی یانه‌كه‌ی راسپاردووه هێرشبه‌رێكی نوێی بۆ بگوازنه‌وه و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی رامۆس ده‌ربڕیوه.
موندۆ هێمای بۆ ئه‌وه كردووه مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رامۆس له‌گه‌ڵ بێنفیكا 120 ملیۆن یۆرۆی هەیە، بەڵام بێنفیكا ئامادەیە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەرگای ڕۆیشتنی له‌به‌رده‌م بکاتەوە.
گۆنكالۆ رامۆس ته‌مه‌نی 22 ساڵه و له یانه‌ی بێنفیكا پێگه‌یشتووه، وه‌رزی رابردوو نازناوی خولی نێوخۆیی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا و 19 گۆڵی تۆمار كرد، گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بێنفیكا له هاوینی 2026 كۆتایی دێت.
PSG are set to launch an €80m bid for Goncalo Ramos in the coming days [@cmjornal] #PSG #Transfers pic.twitter.com/oeEYDF0vKr
— Transfer Centre (@CentreTransfer) July 16, 2023