سهرۆكوهزیرانی بهلجیكا بۆ كوردستان24: هەڵپەساردنی رێککەوتنی دانەوێڵە، کاریگەری لەسەر وڵاتانی هەژار دەبێت
K24 – برۆكسل:
سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا تایبەت بە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، هەڵپەساردنی بەشداریکردنی رووسیا لە رێککەوتنی دانەوێڵە، کاریگەری لەسەر وڵاتانی زۆر هەژار دەبێت.
ئەلیکساندەر دی کرۆ بە پەیامنێری کوردستان 24ـی راگەیاند، هیوادارە ئەمە تەنیا هەڵپەساردنێکی کاتی بێت و هەرچی زووە دەست بە هەناردەکردنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشەوە بکرێتەوە.
ئەلیکساندەر دی کروو، ههروهها گوتی: "هیوادارم هەڵپەساردنی رێککەوتنی دانەوێڵە، کاریگەری لەسەر نرخی خۆراک لە ئەوروپا نەبێت، چونکە لە زۆربەی بارەکاندا ئەو وڵاتانەی کاریگەرییان لەسەر دەبێت، وڵاتانی زۆر هەژارن، کە هیچ پەیوەندیێکیان بە رووداوهكانی ئەوروپا نییە".
دهشڵێت: "بڕوام وایە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە، ئەوەی سەلماندووە، کە ئێمە لە هەردوو لایەن دەتوانین بەیەکەوە کاربکەین بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان کەمتربێتەوە، هیوادارم ئەمە تەنیا رێککارێکی کاتی بێت و هەرچی زووە دووبارە رێککەوتن بکرێتەوە".
گوتیشی: "ئەمە کارێک بووە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئاستی تاکەکەسی کاری زۆری لەپێناودا کردووە و هۆکاری رێککەوتنەکە بووە، بۆیە هیوادارم بە زوویی دەست بە هەناردەکردنەوەی دانەوێڵە بکەینهوه".
پێشتریش راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمهریکا، باسی لهوهكردبوو، ماوهی رێككهوتننامهی ههناردهی دانهوێڵه كۆتایی دێت و رایگهیاند: "ناتوانم پێشبینی بكهم (سهرۆكی رووسیا) ڤلادیمیر پوتن چی دهكات. لهماوهی چهند مانگی رابردوودا ئاماژهی جۆراوجۆری دا، ئهگهری ههیه رووسیا له رێككهوتننامهكه بكشێتهوه یان درێژهی پێبدات".
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمهریکا ئهوهشی خستبووهڕوو، ئەگەر بێت رووسیا لە رێككهوتننامهكه بكشێتهوه، جیهان ئهمه بهوه ناودهبات كه "رووسیا پشتی لە باشووری گۆی زهوی، ئەفریقا، ئەمهریکای لاتین و ئاسیا کردووە" و گوتبوشی: "ئهمه باجێكی گهورهی دیپلۆماتی بهدواوه دهبێت بۆ مۆسكۆ".
پێشتریش میکایل مەککاول سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمهریکا و بۆب مێنێندێز سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکە، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان سەبارەت بە هەڵوێستی رووسیا لەبارەی رێککەوتننامەی گواستنەوەی دانەوێڵە بڵاوکردبووهوه.
لە بەیاننامهكهدا، سەرکۆنەی رووسیایان كرد، کە درێژکردنەوەی وادەی رێككهوتنی گواستنەوەی دانەوێڵە لە دەریای رەشی رەتکردووهتهوه.
له بهیاننامهكه ئاماژه بهوهشكرابوو، بههۆی ئەم دەستپێشخەرییه، تا ئێستا 950 گەشت ئهنجامدراوه، بەهۆیەوە زیاتر لە 30 ملیۆن تۆن دانەوێڵە و پەین و کەلوپەلی خۆراک لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە گواستراونەتەوە، لە کاتێکدا رووسیا بە درێژنەکردنەوەی، ئەم دەستپێشخەرییە سەرکەوتووەی خستووەتە مەترسییەوە، مۆسکۆ نیشانی دەدات و دەیەوێت خۆراک وەک چەکێکی جەنگ بەکاربهێنێت. ئەم ههنگاوهی رووسیا مەترسی وشکەساڵی و بەرزبوونەوەی نرخ و تراژیدیای مرۆیی زیاد دەکات.
لە 22ی تەمموزی 2022دا، بهچاودێری رەجەب تەیب ئەردۆغان، تورکیا، رووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوەیەکگرتووەکان بەڵگەنامەی دەستپێشخەری ناردنی دانەوێڵە و ماددە خۆراکییەکانیان بەشێوەیەکی سەلامەت لە بەندەرەکانی ئۆکرانیاوە واژوو کرد.
رێککەوتنەکە کە پێشتر چەند جارێک درێژکراوەتەوە، لە 17ـی ئهم مانگه تەمموزدا وادەکەی کۆتایی دێت.
بەرپرسانی رووسی ئاماژە بەوە دەکەن، کە هیچ ئەگەرێک بەدیناکەن بۆ درێژکردنەوەی وادەکەی.