9 بنکەی تۆمارکردنی چەک لە سۆران کراونەتەوە
K24 – سۆران:
له ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران نۆ بنكه‌ی تۆماركردنی چه‌ك كراونه‌ته‌وه و مه‌فره‌زه‌ی هاوبه‌شی پۆلیس، ئاسایش، پۆلیسی هاتووچۆ و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام خاڵی پشكنین داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌ك و دوای تۆماركردن راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌كه‌نه‌وه.
شه‌ماڵ دێواری، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، بە کوردستان24ـی راگەیاند، چەند رۆژێکی ماوە وادەی تۆمارکردنی چەک تەواوبێت، بۆ ئەوەی لە دوارۆژ تووشی هیچ گرفت و رێکارێکی یاسایی نەبنەوە، چونکە هەموو ئەم چەکانەی تۆمار ناکرێن بە ناچاری دوای 21ـی تەمموز ئەگەر دەستی بەسەرداگیرا ئەوا رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگیرێتەبەر و رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە.
هەر لەمبارەیەوە، كه‌لسوم گه‌زنه‌یی، چالاكوانی مه‌ده‌نی گووتی: "ئەوەی ئەمڕۆ ئیدارەی سەربەخۆ دەیکات شانبەشانی دەزگاکانی راگەیاندن و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی پەیوەندیدار لەم سنوورە بە گرنگ و پێویستی دەزانین و رۆڵیشی دەبێت لە ووشیار کردنەوەی خەڵک چونکە رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە دەسەڵاتی پێنجەم هەژمار دەکرێن".
به‌گوێره‌ی یاسای هەڵگرتنی چەک مادده‌ی (15) هه‌ركه‌سێك بێ مۆڵه‌ت چه‌كی هه‌بێت و ده‌ستی به‌سه‌ردابگیرێت له‌یه‌ك ساڵ تا سێ ساڵ زیندانیكردن سزاده‌درێت له‌گه‌ڵ پێبژاردنی (2)ملیۆن تا (10)ملیۆن دیناری عێراقی، یاساكه‌ش دوای كۆتایی هاتنی واده‌ی دیاریكراو كه 21ـی تەمموزە یاساكه ده‌كه‌ویته بواری جێبه‌جێكردن.