یه‌كه‌مجاره هالاند لوتكه به ئێمباپێ چۆل بكات
ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، هاته پێشه‌نگی گرانبه‌هاترین یاریزانانی جیهان و لوتكه‌ی به كلیان ئێمباپێ چۆل كرد.
ئێرلینگ هالاند به‌پێی به‌هایه‌كه‌ی له بۆرسه‌ی یاریزانان توانی بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ببێتە گرانترین یاریزانی جیهان دوای ئەوەی نرخه‌كه‌ی بۆ 194 ملیۆن یۆرۆ بەرزبووەوە، له به‌رامبه‌ردا ئیمباپێ به 182 ملیۆن یۆرۆ بۆ پله‌ی دووه‌م دابه‌زی.
دوو ئه‌ستێره‌ی لاوی ریال مه‌درید پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می ریزبه‌ندی گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهانیان گرتووه، ڤینسیۆس جۆنیۆری به‌رامبه‌ر به 157 ملیۆن یۆرۆ و جود بێلینگهامی ئینگلیزیش به‌هایه‌كه‌ی 152 ملیۆن یۆرۆیه و له خانه‌ی چواره‌م دێت.
جه‌مال موسیالا ئه‌ستێره‌ی لاوی بایرن میونشن به به‌های 149 ملیۆن یۆرۆ پله‌ی پێنجه‌می گرتووه، له دوای ئه‌ویش گاڤی یاریزانی ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵه‌ی بارسێلۆنا به 140 ملیۆن یۆرۆ له پله‌ی شه‌شه‌م دێت.
له پله‌كانی حه‌وته‌م تا ده‌یه‌م ئه‌م یاریزانانه دێن: بوكایۆ ساكا یاریزانی باڵی ئارسێناڵ، فیل فۆدێن یاریزانی مان سیتی، پێدری ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا و ڤیكتۆر ئۆسیمێن هێرشبه‌ری یانه‌ی ناپۆلی.
له دوای 2005ـه‌وه یه‌كه‌مجاره ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی له لیستی 10 گرانبه‌هاترین یاریزانه‌كانی جیهان نابینرێت.