پەیامی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچی

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی

K24 – هەولێر:

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە راستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی:

به‌ بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی 1445، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی‌ موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.

لە خوای میهرەبان داواکارم ساڵی نوێی کۆچی، ساڵی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان و ئاشتی و ئارامی بێت لە جیهاندا.

لەم یادە پیرۆزەدا، جەخت لە برەودان بە پرەنسیپە راستەقینەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانە و یەکترقبوڵکردن و هزری میانڕەوی ئایینی دەکەینەوە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

18 تەمووز 2023