سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاری دا یاریگه‌ی كفری نۆژه‌ن بكاته‌وه‌

یاریزانانی یانه‌ی كفری له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیان له‌ یارییه‌كی خولی پله‌دووی كوردستان
یاریزانانی یانه‌ی كفری له‌ نێو یاریگه‌ی خۆیان له‌ یارییه‌كی خولی پله‌دووی كوردستان

لەسەر راسپاردەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی یاریگای قەزای کفری نۆژەن دەکرێتەوە و ته‌واوی تیپه‌ میللییه‌كانی ئه‌و سنووره‌ش خه‌ڵات ده‌كرێن.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بڕیاردرا بە خەرجکردنی 296 ملیۆن دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی کفری، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی و کەلوپەلی وەرزشی بۆ 24 تیپی وەرزشی سنووری ئه‌و قه‌زایه‌.

بە نۆژەنکردنەوەی ئەو یاریگایە یانەی کفری بۆ وەرزی داهاتوو دەتوانێت لە نێو ئه‌م یاریگایە كێبڕكێ بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی پلەیەکی تۆپی پێی کوردستان بدات. هه‌ڵبه‌ت تیپه‌ میللیه‌كانیی ئه‌و سنووره‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و یاریگه‌ كاروچالاكییه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌ و خوله‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان