ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە 2023

پاسپۆرت
پاسپۆرت

K24 - هەولێر:

ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی دیکە ریزبەندی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان بڵاوکرایەوە و تێیدا، پاسپۆرتی سەنگاپور لە پلەی یەکەم دایە و پاسپۆرتی ئەفغانستانیش لە پلەی 103ـهەیمن دایە کە کۆتا پلەیە لە ریزبەندییەکەدا.

بەپێی لیستی بەهێزترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە 2023، پاسپۆرتی عێراق لە ریزبەندی 102ـهەمیندایە و هاووڵاتییانی عێراق بە پاسپۆرتەکەیان دەتوانن بەبێ ڤیزە گەشت بۆ 29 وڵات و ناوچە بکەن.

DDD

بە گوێرەی ئەو لیستەی کۆمپانیای Henley & Partners بۆ بەهێزترین پاسپۆرتەکانی ئەمساڵ بڵاویکردووەتەوە، پاسپۆرتی سێ وڵاتی ئەوروپی لە پلەی دووەمدان، ئەوانیش بریتین لە (ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا).

هەروەها هەریەک لە وڵاتانی نەمسا، فینلاند، فەرەنسا، ژاپۆن، لۆکسمبۆرگ، کۆریای باشوور و سوید، پاسپۆرتەکانیان لە پلەی سێیەمدایە و هاووڵاتییانیان بە ئاسانی و بەبێ ڤیزەی پێشوەختە دەتوانن بۆ 189 وڵات و هەرێم و دوورگە گەشت بکەن.

کۆمپانیای Henley & Partners تایبەت لە بواری نیشتەجێبوون و وەبەرهێناندا کار دەکات لە سەرانسەری جیهان، 40 نووسینگەی هەیە.

DD