ترەمپ پلانەکانی خۆی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا ئاشکرا کرد

دۆناڵد ترەمپ
دۆناڵد ترەمپ

K24 - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، وردەکارییەکانی پلانەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێی ئۆکرانیا و رووسیا لە ماوەی 24 کاتژمێردا ئاشکرا کرد.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە دیدارێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دا رایگەیاند، دەزانی من پەیوەندییەکی باشم لەگەڵ پوتن هەیە، من بە هەردووکیانم دەگوت، دەبێت ئەم بابەتە چارەسەر بکەن، پێم دەگوتن، پارەیەکی زۆر بەدەست دەهێنن هەریەکێکیان واز بهێنێت.

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا پێی وایە ململانێی ئۆکرانیا هەرگیز نەدەبوو رووبدات، ترامپ لەسەر وێرانکارییەکانی پێکدادانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، جەختی لەوە کردەوە، کە بە ئەرکی خۆی دەزانێت دەستبەجێ رایانبگرێت.

ئەماژەی بەوەشکرد، "سەدان هەزار کوژراو و سەدان شاری وێرانکراو هەیە، نازانم شارەکانتان بینیوە دوای ئەوەی بە مووشەک بۆردومان کراون یان نا، ئەمە زۆر ترسناکە".

ترامپ پێشتر بەڵێنی دابوو کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا بە پەیوەندیکردن لەگەڵ پوتن و زێلێنسکی دەتوانێت ئەو خوێنڕشتنە رابگرێت.