لەبەر مێسی یانەکانی ئەمریکا چیمەنی یاریگاکانیان دەگۆڕن

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

یانەکانی ئەمریکا بەهۆی پەیوەندیکردنی مێسی بە خولی ئەمریکی، چیمەنی یاریگاکانیان دەگۆڕن.

سەرۆکی کۆمەڵەی یانەکانی خولی ئەمریکی ناسراو بە MLS لە دیمانەیەکی لەگەڵ ماڵپەڕی سپۆرت بیبل دەڵێت: هاتنی لیۆنێل مێسی بۆ خولی ئەمریکی دەبێتە هۆی ئەوەی چەندان گۆڕانکاریی لە خولەکە بکرێت و یانەکان چەندان گۆڕانکاریی پێویست بکەن'.

هەروەها لەبارەی گۆڕانکارییە هەنووکەییەکان دەڵێت: یانەکان بەڵێنیان داوە چیمەنی یاریگاکان بکەنە سروشتی و تەواوی چیمەنی یاریگاکانیان بگۆڕن، بۆ ئەوەی هیچ مەترسییەکن لەسەر پێکانی لیۆ نەبێت'.

لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر مەیامی کردووە و رۆژی شەممە کاتژمێر 03:00ـی بەرەبەیان بە کاتی هەولێر، مێسی لە یەکەم یاریی بە درێسی ئینتەر مەیامی ئەنجام دەدات و رووبەڕووی کروز ئازولی مەکسیکی دەبنەوە.

مێسی یەکەم یاریزانی گەورە نییە پەیوەندیی بە خلوی ئەمریکییەوە بکات، پێشتر هەریەکە لە تێری هێنری، ستیڤن جیرارد، ریکاردۆ کاکا، دەیڤد بێکهام و وەین روونی و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە MLS یارییان کردووە.