فرانس پرێس: مۆمیكا دووباره قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق ده‌سووتێنێت
K24 - هەولێر:
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سوید مۆڵه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم ده‌دات، كه له میانه‌یدا، كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق ده‌سووتێندرێت.
ئه‌و ئاژانسه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوو هاووڵاتی عێراقی دانیشتووی سوید، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم، به‌نیازن خۆپیشاندانێكی بچووك ئه‌نجام بده‌ن و تێیدا كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق بسووتێنن.
میدیاكانی سوید راگه‌یاندووه، (سه‌لوان مۆمیكا) هه‌مان كه‌سه سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌نیازه كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم بسووتێنێ.
پۆلیسی سوید دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وان رێگه‌یان به سووتاندنی كتێبه پیرۆزه‌كان نه‌داوه، ته‌نیا مۆڵه‌تیانداوه خۆپیشاندانێكی بچووك له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادی راده‌ربڕین ئه‌نجام بده‌ن، كه مافێكی ده‌ستووریی سویده.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند.
ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران ئێوارەی پێنجشەممەی رابردوو چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
بۆیه‌كه‌مجار قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن توندڕه‌وێكی دانماركی به‌ناوی راسمووس پاڵه‌ودان سووتێندرا، وه‌ك كاردانه‌وه دژی رێگریكردن له سوید بۆ چوونه ریزی ناتۆ.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی بۆ میدیای فه‌رمی عێراق رایگه‌یاندبوو، فوئاد حوسێن جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ تۆبیاس بیلسرۆم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید كرد و هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌باره‌ی رێگریكردن له دووباره سووتاندنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز كرد و داواكرا هۆشداری بدرێته ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌م كاره هه‌ڵسا.