ناوه‌رۆكی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ئیمارات
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محەممەد بن زاید ئال نه‌هیان سەرۆکی ئیمارات، لە رێوڕەسمێکی فەرمیدا لە ئەبوزەبی، پێشوازیی لە سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد.
ئه‌ردۆغان له كۆشكی وه‌ته‌ن به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شانده‌كان له‌نێوان توركیا و ئیماراتدا كرد، كه سه‌رۆكی ئیمارات، محه‌ممه‌د بن زاید ئال نه‌هیانیش تێیدا ئاماده‌بوو.
ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و خۆشحاڵی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات ده‌ربڕی.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، له‌رێگه‌ی یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌وه كه له‌گه‌ڵ ئیمارات واژووی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌ننه ئاستی هاوبه‌شیی ستراتیژی.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "له‌رێگه‌ی میكانیزمی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ستراتیژییه‌وه، تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له باڵاترین ئاستدا به‌رێكوپێكی ده‌كه‌ین، كۆڕبه‌ندێكی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان له ئیستانبوڵ رێكده‌خه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌كه به‌جیهانی بناسێنین، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی ئه‌و ده‌قه نوێیانه‌ی واژوویان ده‌كه‌ین، زه‌مینه‌ی هاریكارییه‌كانمان به‌هێز ده‌بن. خوازیارین له‌بواره‌كانی وه‌ك هاندانی وه‌به‌رهێنان، ئاسایش و وزه‌ی نوێبووه‌وه‌دا ژێرخانی یاسایی به‌هێز بكه‌ین.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌شكرد، به‌شدارییكردنی ئیمارات له مانۆڕی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ڵۆی ئانادۆڵو 2023دا به چوار فڕۆكه‌ی F16 و 80 سه‌ربازه‌وه، نموونه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌ی هاریكارییه‌كانیانه له بواری به‌رگرییدا.
پێشتر ئەردۆغان سەردانی سعوودیە و قه‌ته‌ریشی كرد، تورکیا له‌گه‌ڵ سعوودیە و قه‌ته‌ر واژووی لەسەر ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی وەبەرهێنان، بەرگری، پیشەسازیی بەرگریی، وزە و پەیوەندییەکان کرد.
دوای ئیمارات ئه‌ردۆغان رۆژی 20ـی ته‌مموز به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ئاشتی و ئازادییه‌وه، سه‌ردانی كۆماری قوبرسی توركی باكوور ده‌كات. ( هه‌روه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئاماژه‌ی بۆكردووه).
دوای ئەوەی لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنه‌كانی توركیا، کە لە (14ـی ئایاری 2023)، بەڕێوەچوو، هه‌ریه‌ك كه‌مال كڵچدار ئۆغڵو و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان نەیانتوانی دەنگی نیوەی زیاتری دەنگدەران بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بەدەستبهێنن، بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ پێنج ساڵی داهاتوو، کەوتە گەڕی دووەم کە ئەمەش بووە یەکەم هەڵبژاردن لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی توركیا، پەنا بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردن ببرێت و ئه‌ردۆغان له گه‌ڕی دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا و بووه‌وه سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته.