سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق باڵیۆزی ئەمەریکا لە بەغدا بانگهێشت دەکات
K24 - واشنتن
لە بەرامبەر لێدوانێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، کە نیگەرانی وڵاتەکەی سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی مه‌رسووێکی سه‌رۆككۆماری عێراق، تایبه‌ت به دانانی كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ راگەیاندبوو، کە تێیدا ئاماژەی بەوە دابوو بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار "لێدانه له ئازادی ئایینی"، سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بانگێشتی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکات.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "سەرۆککۆمار نیگەرانە لەو تۆمەتانەی ئاراستەی حکومەتی عێراق دەکرێن، لەلایەن گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆیە بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق دەکەن".
رۆژی سێشەممە، 18/7/2023، نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مه‌رسوومی كشانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار كه تایبه‌ته به دانانی كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ، وه‌ك پاتریاركی كلدانی له عێراق "لێدانه له ئازادی ئایینی".
ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته زۆر نیگه‌رانه و به شێوه‌یه‌گی راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه كردووه، بۆ خستنه‌ڕووی ترس و نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، واشنتن له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر ساكۆ، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌كرده‌ی میلیشیاكان كه به‌پێی یاسای ماگنتسكی سزا دراوه، زۆر نیگه‌رانه. دەشڵشت: "واشنتن نیگه‌رانی دۆخی ساكۆیه به‌تایبه‌ت كه به‌غدای به‌جێهێشتووه و خوازیاره به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه شوێنی خۆی".
نێد پرایس، ئەوەشی خستووەتەروو، "كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌سیحی له عێراق به‌شێكی زیندووی ناسنامه و مێژووی فره‌یی و پێکە‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی ئه‌و وڵاته‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عێراقییه‌كان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له په‌یوه‌ندی دایه.
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بەرگریی لە بڕیارەکەی لەتیف رەشید دەکات و دەڵێت؛ سەرۆککۆمار هیچ بەرژەوەندییەکی لە دیاریکردنی سەرۆکی دامەزراوە ئاینییەکان نییە، بەڵکو بڕیارێکی نایاسایی و نادەستووری راستکردووەتەوە. سەرۆکایەتیی کۆمار دەشڵێت: ئەو بڕیارەی لەتیف رەشید بە ئامانجی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی لویس ساکۆ نییە، بەڵکو ئەو رێزی لێ دەگرێت".