سەدر هەڕەشەی توند لە سوید دەکات

K24 - هەولێر

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە راگەیەنداراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە،  دوای ئەوەی سوید دوژمنایەتی خۆی بۆ ئیسلام و کتێبە ئاسمانییەکان راگەیاندووە، کە باوەڕی بە بابەتە دەرەکی ناوەکییەکان نییە،  خەریکە هێڵە دیپلۆماسییەکان و سیاسییەکان تێدەپەڕێنێت، بە راگەیاندنی دوژمنکارانەی خۆی بەرامبەر بە عێراق، بەوەی رازیبووە ئاڵای عێراق بسوتێندرێت. 

ئاماژەی بەوەشکرد، من چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی دەکەم بەر لەوەی هەر کارێک بکەم، بەپێی تێگەیشتنی من، ئەگەر ئاڵای عێراق سوتێندرا، ئەوە لەسەر حکومەتە ئیدانەی بکات.

دەشڵێت: سەبارەت بە دووبارە سوتاندنی قورئان، ئەمە بە سوتاندنی تەورات و پەرتووکی پیرۆز هاوتا نییە، بەڵکو گەلانی جیهان پشتگیری کتێبە ئاسمانییەکان دەکەن، یان دەرئەنجامە ناخۆشەکان چارەسەر دەکەن.  

ئاژانسی هەواڵی تی تی، سویدی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، پۆلیسی سوید داوایەکی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارەکە هەوڵی سوتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق دەدات.

ئەمڕۆ بەیانی پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بوو لە دژی سوتاندنی کۆپیەکی قورئان لە سوید.