بارەگای بارزانی: سەرۆک بارزانی و وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا کۆبوونەوە

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی تەممووزی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە سـباستـیان لیکۆرنو وەزیری هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی  جیهان و ناوچەکە و عێراق تاوتوێ کرا و وێڕای ئاماژەدان بە دۆستایەتیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەرەنسا، جەخت لە پەرەپێدانی دۆستایەتی و پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەردوو لا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڕەشەکانی داعش و  هزری توندڕۆیی لەسەر عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

.
.