وه‌قفی سوننی: دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز راگه‌یاندنی ئاشكرای جه‌نگه له دژی موسڵمانان
K24 – هەولێر:
وه‌قفی سونی له به‌رامبه‌ر سووتاندنی قورئانی پیرۆز، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات سه‌رجه‌م شێوه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوید بپچڕێنێت، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید، راگه‌یاندنی جه‌نگه له دژی پیرۆزی و ئایینی موسڵمانان.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2023) وه‌قفی سوننی عێراقی له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌وڵی دووباره‌بوونه‌وه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی له سوید سه‌ركۆنه كرد، هاوكات داوای له حكومه‌تی عێراق كرد سه‌رجه‌م شێوه‌كانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌ت و وڵاتی سوید بپچڕێنێت.
وه‌قفی سوننی عێراقی له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه، سووتاندنی قورئانی پیرۆز راگه‌یاندنی ئاشكرای جه‌نگه له دژی پیرۆزی و ئایینی موسڵمانان، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره ده‌ریده‌خات وڵاتانی رۆژئاوا و حكومه‌تی سوید پاڵپشتی ده‌كه‌ن".
وه‌قفی سوننی هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌یدا داوای كردووه، حكومه‌تی عێراق بایكۆتی ته‌واوه‌تی سوید بكات و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته له سه‌رجه‌م بواره‌كانی سیاسی، بازرگانی، ئابووری و گه‌شتیاری بپچڕێنێت. داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیش كردووه، چاو له عێراق بكه‌ن بۆ ده‌ركردنی باڵیۆزی سوید له وڵاته‌كانیان.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بوو لە دژی سوتاندنی قورئان لە سوید.
ئاژانسی هەواڵی تی تی، سویدی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند پۆلیسی سوید داوایەکی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارەکە هەوڵی سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق دەدات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر کاری دیپلۆماسی وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیر بکەن.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".