یەکێتی ئەوروپا سزاکانی لەسەر رووسیا و گروپە تیرۆریستییەکان بۆ 6 مانگی دیکە درێژکردەوە
K24 – هەولێر:
ئەنجوومەنی یەکێتی ئەوروپا بڵاویکردەوە، سزاکانی خۆی لەسەر رووسیا لە بەرامبەر شەڕانگێزی دژی ئۆکرانیا، تاوەکو 31ـی کانوونی دووەمی 2024 درێژکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023)، یەکێتی ئەوروپا سزاکانی لەسەر رووسیا و گروپە تیرۆریستییەکان بۆ شەش مانگی دیکە درێژکردەوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشدراوە، گروپە تیرۆرستییەکان پێکهاتوون لە 13 کەسایەتی و 21 گروپ و دامەزراوە، لەوانەش، داعش و قاعیدە.
سزاکانی یەکێتی ئەوروپاش پێکهاتوون، لە بلۆککردنی هەموو ماڵ و موڵک و سەرچاوە داراییەکانیان لە یەکێتی ئەوروپا و گەشتکردنیان بۆ 27 وڵاتەکەی یەکێتی ئەوروپایان لێ قەدەغە دەکرێت.