سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی دەکات

سەرۆک بارزانی و رائد فەهمی
سەرۆک بارزانی و رائد فەهمی

K24 – هەولێر:

سەرۆک بارزانی پێشوازی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی شیوعی عێراق، تاوتوێی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەکات.

رۆژی پێنجشەممە (20ـی تەمموزی 2023) لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی شیوعیی عێراقی بە سەرۆکایەتیی رائد فەهمی، سکرتێری حزبی شیوعیی عێراقی کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا.