سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سوید
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی داوای هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی جیهانی ده‌كات بۆ بایكۆتكردنی سوید له بواره‌كانی سیاسی و ئابووریدا وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته به‌رامبه‌ر رێگه‌پێدان به سووتاندنی قورئانی پیرۆز بۆ جاری دووه‌م له ستۆكهۆڵم.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 20ـی ته‌ممووزی 2023) عادل عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌سوومی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به توندی سه‌ركۆنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی سویدی كرا له‌پای رێگه‌پێدانیان به "كه‌سێكی توندڕه‌و" بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز، هاوكات داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات ده‌ستبه‌جێ و به‌په‌له ئه‌و جۆره "دوژمنكاری"ـیانه به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز و پاراستنی سیمبۆڵه ئیسلامییه‌كان رابگرێت.
ئه‌لعه‌سوومی هه‌روه‌ها هۆشداری داوه له ورووژاندنی هه‌ستی موسڵمان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، گوتووشیه‌تی، ئه‌و جۆره كارانه هه‌مووان ده‌خاته ناو بازنه‌ی توندوتیژی.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی هاوكات هانی وڵاتانی عه‌ره‌بی داوه بۆ پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتی سوید و بایكۆتكردنی به‌روبومه‌كانی و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت بۆ ئه‌و وڵاته، هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه هه‌ڵمه‌تێكی جیهانی به سه‌ركردایه‌تی گه‌لانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌پێناو فشارخستنه سه‌ر سوید بۆ راگرتنی ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه و سووكایه‌تی پێنه‌كردنی هه‌ستی موسڵمانان و پیرۆزییه‌كانیان رابگه‌یه‌ندرێت.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەدان خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە ناوەڕاستی بەغدا و ئاگریان تێبەردا، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەک بوو لە دژی سوتاندنی قورئان لە سوید.
ئاژانسی هەواڵی تی تی، سویدی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند پۆلیسی سوید داوایەکی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارەکە هەوڵی سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق دەدات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر کاری دیپلۆماسی وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیر بکەن.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سوێدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی تووندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".