دوای گەیشتنی ژێردەریایی ئەمهریکی،كۆریای باكوور هۆشداریی لە هێرشی ئەتۆمی دهدات
K24 – هەولێر:
دوای دوو رۆژ لە هاتنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمهریکی بۆ بەندەری پوسانی کۆریای باشووری دراوسێی، کۆریای باکوور هۆشدارییدا لە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی ئەتۆمی.
وەزیری بەرگریی کۆریای باکوور، کانگ سون نام لە راگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی کۆریا بڵاوی کردووەتەوە، ئەوەی خستووهتهڕوو، ئەوە وەبیر سوپای ئەمهریکا دەهێنینەوە، کە دەرکەوتنی ستراتیژی ئەمهریکا وەک ژێردەریایی مووشەکی ئەتۆمی، دەکەوێتە ژێر مەرجەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، کە لە یاسای سیاسەتی هێزی ئەتۆمی کۆریای باکووردا هاتووە.
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی یونهاپ بڵاویكردبوهوه، "ژێردەریایی "USS Kentucky" کە بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، گەیشتووەتە بنکەی دەریایی لە شاری بوسان باشووری رۆژهەڵاتی سیئۆل.
ئاماژهی بهوهشكردبوو، ژێردەریاییە ئەمهریکییەکە درێژییەکەی 170 مەتر دەبێت و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە 20 مووشەکی بالیستیی ترایدەنت-2ی هەیە.
جهخت لهوهكردبووهوه، ئەمە یەکەم ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمهریکایە کە لە دوای هەشتاکانی سەدەی رابردووەوە بگاتە کۆریای باشوور.
لهلایهكی دیكهوه وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، لی جۆنگ سوپ لەمبارهیهوه رایگهیاندبوو، جێگیرکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی ئەمهریکا لە نیمچە دوورگەی کۆریا، ئەوە دەردەخات کە ئەمهریکا پابەندە بە بەڵێنەکانی بەرامبەر بە کۆریای باشوور.
لی جۆنگ سوپ ئاماژەی بەوەشکردبوو، "ئەمە توانا و پێگەی گەورەی هاوپەیمانی و هەڵوێستەکانی نیشانی کۆریای باکوور دەدات، هەروەها پێگەی بەرگریی هاوبەشی بەهێزی کۆریای باشوور و ئەمهریکا لە بەردەم گەلەکەمان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا پشتڕاستدەکاتەوە".
مانگی نیسانی رابردوو، دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی کۆریای باشوور، یون سیۆک یول و سەرۆکی ئەمهریکا، جۆ بایدن لە واشنتۆن، ئەمهریکا بەڵێنی ئەوەی دا کە کە ژێردەریایی ئەتۆمی رەوانەی سیئۆل بکات.