لە ئامەد سێ پۆلیس كوژران
K24 - ھەولێر
لە ناوچەی ئەرگانی شاری ئامەد شەڕ و پێكدادان لە نێوان پۆلیس و پەكەكە روویدا، كە سێ پۆلیس كوژراون و دووی دیكەش بریندار بوونە.
میدیاكانی توركیا رایانگەیاند ھێزێكی ئەمنی و پۆلیس ھێرشیان كردە سەر شوێنی حەوانەوەی پەكەكە لە ناوچەی فەوزی چاكماك، كە لە ئەنجامدا شەڕ و پێكدادان لە نێوان ھەردوو لا روویدا و دوو ئەندامی پەكەكە گیانیان لە دەستداوە.
شەڕ و پێكدادان لە دەرەنگانی شەوی رابردوو تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھەینی بەردەوام بوو.