چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە لایەنگرانی دەکات دژی سوکایەتیکردن بە قورئان خۆپیشاندان بکەن

لۆگۆی لایەنە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی
لۆگۆی لایەنە سیاسییەکانی نێو هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی

K24 - هەولێر:

لە راگەیەندراوێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی کرد، بۆ سەرکۆنەکردنی سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز لە بەغدا خۆپیشاندان ئەنجام بدەن.

داواشیکرد، لایەنگرانی بەشێوەیەکی ئاشتییانە و دوور لە توندوتیژی لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لەبەغداد خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لەوەشکردووە، رێگەدانی حکومەتی سوید بۆ سوکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم کارێکی ناشرین و پەسەندنەکراوە.

پشتیوانی بۆ حکومەتەکەی سوودانیش دووپاتکردەوە بۆ بڕینی پەیوەندی دیبلۆماسی لەگەڵ سوید.