عێراق و ئێران ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازادی هاوبه‌ش دروست ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
له سنووری میهران، عێراق و ئێران ئامادەکاری دەکەن بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی بازرگانی ئازادی هاوبەش لە نزیک پارێزگای واست.
حه‌جه‌توڵڵا عه‌بدولمه‌لكی، راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی باڵای ناوچه ئازاده‌كانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی بازرگانی ئازادی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێران و عێراق زه‌وییه‌كی به‌رفراوان له سنووری میهران له نزیك پارێزگای واست ته‌رخانكراوه.
حه‌جه‌توڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هیوادارن یەکەم ناوچەی بازرگانی ئازادی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراق بچێتە بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌و و تا کۆتایی ئەمساڵ ته‌واو بكرێت.
ده‌شڵێت، وه‌به‌رهێنه‌رانی عیراقی بایه‌خ به هه‌نارده‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان بۆ ناوچه‌كانی دیكه له‌ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ده‌ن له‌پێناو فراوانكردنی كاری بازرگانی و گه‌یشتنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ زه‌ریای هیندی و ده‌ریا كراوه‌كان.
پێشتریش یەحیا ئیسحاق، سەرۆکی ژووری بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق رایگەیاند، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات لە ساڵی رابردوودا نۆ ملیار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێوەیەکی گشتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بەراورد بە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی %20 گەشەی کردووە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان سەرجەم کاڵاکانی لەخۆگرتبوو، بە هەناردەکردنی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیشەوە.
عێراق لە دوای چین بە دووەم گرنگترین وڵات هەژمار دەکرێ کە زۆرترین ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئێران‌دا هەیە و لە داهاتووشدا عێراق لە رێگەی کردنەوەی دەروازەی سنووری نوێ ئاڵووگۆڕی بازرگانی نێوانیان زیاتر دەکەن.