له به‌رازیل له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌شت حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی تۆماركراوه
K24 – هەولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تایبه‌ت به بواری ئاسایشی گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له ساڵی رابردوودا له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌شت حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیكردنی سێكسی له به‌رازیل تۆمار كراوه، به‌شێوه‌یه‌ك ژماره‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی روویداوه زیاتر له 70 هه‌زار بووه.
كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی له دوایین راپۆرتی خۆیدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه ساڵی رابردوو (2022) زۆرترین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له به‌رازیل روویداوه، به‌شێوه‌یه‌ك له هه‌ر كاتژمێرێكدا هه‌شت حاڵه‌ت تۆمار كراوه و به‌راورد به ساڵی 2021 رێژه‌كه 8.2% زیادیكردووه.
كۆڕبه‌نده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرددووه، له ساڵی رابردوودا 74،930 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسی به‌زۆر له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی به‌رازیل تۆمار كراوه، جگه له سه‌دان حاڵه‌تی دیكه‌ی ناتۆماركراو، كۆڕبه‌نده‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و ژماره‌یه بۆ وڵاتێكی 200 ملیۆنی وه‌كو به‌رازیل زۆره و مه‌ترسیداره و ترسی هه‌ڵكشان و به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كه سه‌دان حاڵه‌ت به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه و تۆمار نه‌كراون.
كۆڕبه‌ندی به‌رازیلی بۆ ئاسایشی گشتی به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی پۆلیس و دادگای به‌رازیلی، زیاتر له 60%ـی قوربانییه‌كان ته‌مه‌نیان له خوار 14 ساڵییه، هه‌روه‌ها 10%ـیان ته‌مه‌نیان له چوار ساڵ كه‌متره و نزیكه‌ی 70%ـی حاڵه‌ته‌كانیش له ماڵی خودی قوربانییه‌كان روویانداوه.
جولیانا مارتینیز، رێكخه‌ری كۆڕبه‌نده‌كه باسی له‌وه كردووه، له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هۆی داخستنی قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، قوربانییه‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكاران له یه‌ك ماڵ و شوێندا ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی بارودۆخی ناله‌باری كۆرۆنا، زۆربه‌ی قوربانییه‌كان سكاڵاكانیان له پۆلیس تۆمار كردووه.