عەمار حەکیم: دەبێت هەموو لایەنەکان جەخت لە سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتی بکەنەوە
K24 – هەولێر:
عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه له گوتارێكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی كۆچی له به‌غدا رایگه‌یاند، ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه و گرنگداین، بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسیی ئێمه به ئاراسته‌ی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. عه‌مار حه‌كیم گوتیشی: چیتر نابێت به چاوی سه‌ركه‌وتنی سیاسی له ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڕوانین، پێویسته دیدگای ئێمه گه‌وره‌تر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تێكی زیاتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی خۆمان بكه‌ین.
ئەمڕۆ هەینی (21ـی تەمموزی 2023)، عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، لە میانەی وتارێکدا بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی لە گۆڕەپانی خلانی" گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ وەستاوین و لەبەردەم قۆناغێکی سەرەکی و گرنگداین لە چەسپاندنی سەقامگیری و چەمکەکانی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە".
هەروەها گوتیشی: "ده‌مه‌وێت باس له هه‌ندێك ئه‌وله‌ویات بكه‌م كه بۆ قۆناغی داهاتوو زۆر پێویستن، یه‌كه‌میان پێویسته ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسیی ئێمه به ئاراسته‌ی سه‌قامگیری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بێت، یه‌كێك له دیارترین ره‌گه‌زه‌كانی سه‌قامگیریش، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی به‌هێز و ره‌سه‌نن، كه ده‌بنه هۆی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی سیاسی و راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان.
ئاماژەی بەوەشدا، "له رێگه‌ی ئیئتیلافی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت توانیمان رۆڵی سیاسی به‌هێزتر بكه‌ینه‌وه و حكومه‌تێكی به‌هێزی خزمه‌تگوزاری پێكبهێنین و نابێت رێگه به گه‌ڕانه‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی ناكۆكی و گرژی سیاسی بده‌ینه‌وه و چیتر نابێت به چاوی سه‌ركه‌وتنی سیاسی له ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ڵبژاردن بڕوانین، پێویسته دیدگای ئێمه گه‌وره‌تر بێت، چونكه خه‌ڵكی ئێمه شایه‌نی زیاتره".
بەهۆی ئەوەی کوردستان24 تەواوی وتارەکەی رووماڵ کرد، نووسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە راگەیاندراوێکدا، سوپاسی دامەزراوەی میدیایی کوردستان24 دەکات.
لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی، هاتووە، "وشەی سوپاس و سوپاسگوزاری شکست دەهێنێت بۆ ئێوە و هەموو کارمەندانی کەناڵە بەڕێزەکەت بۆ رووماڵکردنی وتارەکەی جەنابی عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە گردبوونەوەی حوسێنی و یادکردنەوەی عاشورا و پشتیوانیکردن لە قورئانی پیرۆز، هیوای بەردەوامیی سەرکەوتنان بۆ دەخوازین، وە سوپاس و پێزانینمان بۆتان هەیە".