نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* بایرن میونشن بڕیاریداوه له‌م هاوینه به زووترین كات سادیۆ مانێ بفرۆشێت، له‌م پێناوه‌دا ده‌رگای گفتووگۆی له‌به‌رده‌م چه‌ندان یانه‌ی سعوودیه كردووه‌ته‌وه، یانه‌ی نه‌سڕ بۆ گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌ره سه‌نیگالییه‌كه له كێبڕكێ دایه - فابریزیۆ رۆمانۆ
* پاریس سانجێرمان دڵنیابووه‌ته‌وه كلیان ئێمباپێ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گه‌یشتووه‌ته ریككه‌وتن و هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه ده‌كات، بۆیه پاریس ئێمباپێی خستووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی بۆ وه‌رزی داهاتوو، كارگێری یانه‌كه هه‌وڵه‌كانی له‌م هاوینه بۆ فرۆشتنی ئه‌و یاریزانه ده‌ستپێكردووه و ده‌یانه‌وێت به‌بێ ئێمباپێ بۆ یارییه ئاماده‌كاری و دۆستانه‌كان گه‌شتی كۆریا و ژاپۆن بكه‌ن – فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانه‌ی ئارسێناڵ خواستی گواستنه‌وه‌ی كلیان ئێمباپێی هه‌یه، به‌ڵام جگه له ریال مه‌درید هیچ یانه‌یه‌كی دیكه ده‌رفه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ی نییه، چونكه رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له نێوان هه‌ردوولا كراوه - لكیپ
* بارسێلۆنا رازیبووه به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن یۆرۆ فرانك كیسێ ناوه‌راستكاری كۆتدیڤواری به یانه‌ی یوڤێنتۆس بفرۆشێت، گفتووگۆیه‌كان له نێوان هه‌ردوولا به‌رده‌وامه ره‌نگه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو چاره‌نووسی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی بكرێته‌وه - سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا
* تیاگۆ ئه‌لكانتارا ناوه‌راستكاری یانه‌ی لیڤه‌رپوول حه‌ز ده‌كات له‌م هاوینه بگه‌ڕێته‌وه بارسێلۆنا، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 32 ساڵه له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی ته‌نیا 15 ملیۆن یۆرۆیه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول كۆتایی دێت، بۆیه یانه ئینگلیزییه‌كه ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی گونجاوی پێبگات ده‌ستبه‌رداری ده‌بێت – موندۆ دیپۆرتیڤۆ
* ساموێل ئۆمیتی به گریكاری به ڕه‌سه‌ن كامیرۆنی پێشووی بارسێلۆنا به گرێبه‌ستێكی ئازاد گه‌ڕایه‌وه خولی فه‌ره‌نسا و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیلی فه‌ره‌نسا كرد، ئه‌م یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا ئێستا له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی ته‌نیا 4 ملیۆن یۆرۆیه - پێگه‌ی فه‌رمی لیل
* ئاندرێس ئینیێستا له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میامی گه‌یشتووه‌ته ریككه‌وتنی سه‌ره‌تایی، پێشبینی ده‌كرێت دوای دابڕانێكی زۆر جارێكی دیكه هاوشانی مێسی، بۆسكێتس و ئالبا له یه‌ك تیپ یاریی بكه‌ن. ئینیێستای ته‌مه‌ن 39 ساڵ ئێستا له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی ته‌نیا یه‌ك ملیۆن یۆرۆیه - ماركا
* بایرن میونشن ئاماده‌یه ئه‌گه‌ر ئۆفه‌رێكی باشی له یانه‌ی بارسێلۆنا پێبگات ده‌ستبه‌رداری جۆشوا كیمیچ بێت، ئه‌م یاریزانه ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج رازیبووه له بایرن بڕوات ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی یاریكردنی له بارسێلۆنا بۆ بڕه‌خسێت، ئه‌م به‌رگریكاره ته‌مه‌ن 28 ساڵه، ئێستا له بۆرسه‌ی یاریزانان نرخی 75 ملیۆن یۆرۆیه و گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بایرن له هاوینی 2025 كۆتایی دێت – بیڵدی ئه‌ڵمانیا