ئێمباپێ و خانه‌واده‌كه‌ی به‌خێرایی وه‌ڵامێكی توندی پاریس‌یان دایه‌وه
كێشه و گرژییه‌كانی نێوان ئێمباپێ و پاریس تا دێت زیاتر ده‌بێت، كارگێری پاریس بڕیاریانداوه ئه‌و یاریزانه بۆ گه‌شتی ئاماده‌كارییه‌كه‌ی ژاپۆن دووربخه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی خێرای ئێمباپێی به دوای خۆیدا هێنا، خانه‌واده‌ی ئه‌م یاریزانه به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ی پاریس ده‌یخاته سه‌ر ئێمباپێ تووشی شۆك بوون.
یانە فەرەنسییەکە لەسەر دروستکردنی فشار لەسەر ئێمباپێ بەردەوامە، یانە فەرەنسییەکە ئێمباپێی بانگهێشتی گەشتی ئامادەکارییەکەی ژاپۆن نەکردووە، ئێستا ئێمباپێ دەبێت لە نێوان نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و رۆیشتنی لەم هاوینە یەکێکیان هەڵبژێرێت.
رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس پێیانوایە ئێمباپێ و ریاڵ مەدرید رێککەوتنێکی ژێربەژێریان کردووە و هاوینی 2024 هێرشبەرە فەرەنسییەکە بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندی بە ریزەکانی یانە مەدریدییەکە دەکات، بۆیە ناسر خلێفی گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە و بڕیاریداوە لەم هاوینە ئێمباپێ بفرۆشێت و دوێنێ هەینی بڕیاریدا یاریزانەکە بخاتە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان و بۆ فرۆشتن بیخاتە ڕوو.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ـی ئیسپانیا، كلیان ئێمباپێ و خانه‌واده‌كه‌ی هه‌رگیز پێشبینی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ئه‌و یاریزانه بۆ گه‌شته‌كه‌ی ژاپۆن و كۆریای باشوور دووربخرێته‌وه، به‌م بڕیاره‌ی پاریس سه‌رسان سوڕماوه، هه‌روه‌ها توڕه‌ن له پاریس كه فشار ده‌خاته سه‌ر كوڕه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن ئێمباپێ ساڵی داهاتوو به‌خۆڕایی بچێته ریال مه‌درید.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئێمباپێ له وه‌ڵامی بڕیاره‌كه‌ی پاریس، بڕیاریداوه ئه‌گه‌ر ته‌واوی وه‌رزه‌كه له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ به‌سه‌ر ببات له‌سه‌ر پلانه‌كه‌ی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌خۆڕایی هاوینی داهاتوو یانه‌كه جێده‌هێڵێت.
موندۆ نووسیویه‌تی: ئێمباپێ و خانه‌واده‌كه‌ی رێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك قبوڵ بكه‌ن و قوربانی بۆ وه‌رزێك بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمباپێ تا هاوینی داهاتوو له پاریس بمێنێته‌وه. بڕیاریشیاندا به ئاشكرا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بۆ میدیایه‌كان قسه‌نه‌كه‌ن.
ماڵپەڕی زە ئەتلەتیک رایگەیاندووە، پاریس دەیەوێت بەرامبەر فرۆشتنی ئێمباپێ 100 بۆ 200 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت کە ئێستا نرخی یاریزانە فەرەنسییەکە لە بۆرسەی یاریزانان 180 ملیۆن یۆرۆیە، پاریس هاوینی 2018 ئەو یاریزانەی بە 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆوە بردە ریزەکانی، ئێمباپێ وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ پاریس لە 43 یاری 41 گۆڵ و 10 ئەسیستی کرد.