به‌ریتانیای پیر په‌رله‌مانه‌كه‌ی گه‌نج كرده‌وه
K24 – هەولێر:
به‌ریتانیای پیر، له رێگه‌ی چه‌ند گه‌نجێكه‌وه په‌رله‌مانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه، كه پێشتر ته‌مه‌ن سه‌روو په‌نجا ساڵییه‌كان كۆنترۆڵییان كردبوو، له ئێستادا سێ گه‌نجی ته‌مه‌ن بیست ساڵ ده‌نگی پێویستییان به‌ده‌ستهێناوه.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه لاوه‌كییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، كیر مازه‌ر، له ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیایه و ته‌مه‌نی 25 ساڵه، كورسییه‌كی به‌ده‌ستهێناوه و به مناڵه‌كه‌ی ناو په‌رله‌مان ناو ده‌برێت، چونكه بچووكترینی ناو په‌رله‌مانه.
له‌باره‌ی ته‌مه‌نی مازه‌ر، جۆنی مێرسه‌ر، وه‌زیری جه‌نگاوه‌رانی دێرینی به‌ریتانیا گاڵته به‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌كات و دۆخه‌كه‌ی به‌هه‌زه‌لی وه‌سفكرد.
مێرسه‌ر گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوودا مازه‌ر زیاتر خه‌ریكی خوێندن بووه، له‌وه‌ی زیاتر كاری كردبێت، پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌چنه په‌رله‌مان، كاری گه‌وره‌یان كردبێت".
له‌مێژووی به‌ریتانیادا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ته‌مه‌نی په‌رله‌مانتار له 51 ساڵ بۆ خواره‌وه داده‌به‌زێندرێت، پسپۆران پێیانوایه، ئه‌مه خۆ گه‌نجكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌كه و خودی به‌ریتانیایه، به هێنانه پێشه‌وه‌ی خوێنی نوێ.
پەرلەمانی بەریتانیا بەرزترین دەسەڵاتی یاسادانانی شانشینی یەکگرتوو و ناوچەکانی دەرەوەی بەریتانیایە.