وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك: موسوڵمانان به‌شێكی رێزلێگیراوی وڵاته‌كه‌مانن
K24 – هەولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، موسوڵمانان به‌شێكی رێزلێگیراوی وڵاته‌كه‌مانن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیماركه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه: "حكومه‌تی دانیمارك سه‌ركۆنه‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌كات و سووتاندنی ده‌قه پیرۆزه‌كان و سیمبوله ئایینییه‌كانی دیكه، كرده‌وه‌ی شه‌رمهێنن، كه بێڕێزی به ئایینی كه‌سانی دیكه ده‌كه‌ن".
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش، سووتاندنی قورئانی پیرۆز كرده‌وه‌یه‌كی هه‌راسانكارییه و ده‌بێته هۆی دڵته‌نگی مرۆڤ، جیاكاریی له‌نێوان ئایین و كولتووره جۆراوجۆره‌كاندا دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "دانیمارك خاوه‌نی ئازادیی ئایینییه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتییانی دانیمارك موسڵمانن و به‌شێكی رێزلێگیراوی دانیشتوانی دانیماركن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك به پێویستی زانیوه رێز له ئازادیی گردبوونه‌وه و راده‌ربڕین بگیرێت، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مافی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین پارێزراوه، به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه بمێنێته‌وه.
دوێنێ ئه‌ندامانی گرووپێكی توندڕه‌و "دانسكێ پاتریۆته‌ر-نیشتمانپه‌روه‌ره دانیماركییه‌كان"، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆپنهاگن، كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، بووه هۆی دروستكردنی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه.
میدیاكانی سوید پێشتر رایانگەیاندبوو، (سه‌لوان مۆمیكا) هه‌مان ئەو کەسەی کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم سووتاند، دووبارە ئەو کارە ئەنجام دایه‌وه.