لە ئەمڕۆوە پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى قوتابییان لەنێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات

K24 – هەولێر:

لە ئەمڕۆوە پڕۆسەی گواستنەوە و دابەزینی قوتابییان بۆ ساڵی خوێندنی (2023-2024) بە شێوەکی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات، لە رێککەوتی( 22ـی 7ـی 2023) تاکوو (31ـی 8ـی 2023) بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە (22ـی تەمموزی 2023) لە راگەیاندروێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو قوتابیانەى کە دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، كلیك لەسەرئەم لینکە فێرکاریەى خوارەوە بكەن دواتر دەست بکەن بە پرۆسەکە بۆ ئەوەى رووبەڕووى هەڵە نەبنەوە،

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئاماژەی بەوەشدا، هەر قوتابیەک پرسیار یان سەرنجێکى هەبێت وێڕاى خوێندنەوەى دەقى ڕێنماییەکان، دەتوانێت پرسیارەکانى لەڕێگەى لینکى هاوپێچ ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.

هاوکات وەزارەتی خوێندنی باڵا روونیکردەوە، کە قوتابى لە ناو ئەکاونتى تایبەتى خۆیەوە دەتوانێت لەڕێگەى کورتە نامەوە گفتوگۆ لەگەڵ تۆمارى کۆلێژ یان تۆمارى گشتى زانکۆکان بکات بۆ هەر پرسیار و روونکردنەوەیەک.

بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین و بینینى ڤیدیۆى فێرکارى چۆنیەتى ئەنجامدانى پرۆسەکە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن

 بۆ خوێندنەوەى رێنمایى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەن