بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كوردستان24: دژی سووتاندنی باڵیۆزخانه و شوێنه فه‌رمییه‌كانین
K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی سووتاندن و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز و كاردانه‌وه‌كانی، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سوتاندنی باڵیۆزخانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی وڵاتانمان پێ خراپه، ده‌بێت خۆپیشاندان به ره‌زامه‌ندی بێت و له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا ئه‌نجام بدرێت.
عومه‌ر به‌رزنجی بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، به ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌گشتی رێككاره دیپلۆماسییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق فوئاد حوسێن رۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بینیووه و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید قسه‌ی كردووه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له وه‌ڵامدا رایگه‌یاندووه، ئه‌وانیش پێیان ناخۆشه قورئانی پیرۆز بسوتێندرێت، وه‌كو حكومه‌تی سوید پشتگیری ئه‌و كه‌سه نیین كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامداوه، به‌گوێره‌ی یاسای سوید ئه‌و كاره كراوه، ئه‌گه‌ر بێت سوید به‌م یاسایه‌یدا نه‌چێته‌وه، تووشی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه".
به‌رزنجی راشیگه‌یاند، سووتاندنی نوێنه‌رایه‌تی و باڵیۆزخانه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نییه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و كاره‌ی سویدیش ده‌یكات، له به‌رژه‌وه‌ندییان نییه، له ئێستادا باڵیۆزی سوید ناچاركراوه عێراق جێبهێڵێ، ئێمه‌ش راسپێردراو به‌كاروباری باڵیۆزخانه‌مان له سوید كشاندووه‌ته‌وه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ناكرێ عێراق بێده‌نگ بێت له‌م كاره، ته‌نیا ئێمه له‌سه‌ر هێڵ نیین، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و هه‌موو وڵاتان ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌یان كردووه.
دوێنێ ئه‌ندامانی گرووپێكی توندڕه‌و "دانسكێ پاتریۆته‌ر-نیشتمانپه‌روه‌ره دانیماركییه‌كان"، له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆپنهاگن، كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان سووتاند، بووه هۆی دروستكردنی ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلامییه‌وه.
پێشتریش (سه‌لوان مۆمیكا) هه‌مان ئەو کەسەی کە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ستۆكهۆڵم سووتاند، دووبارە ئەو کارە ئەنجام دایه‌وه.