ناتانیاهۆ ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵی بۆ دەچێنرێت

ناتانیاهۆ
ناتانیاهۆ

K24 - هەولێر

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە نووسینگەکەی بڵاویکردووەتەوە و رایگەیاندووە، لە شەوی شەممە تا یەکشەممە، ئامێرێکی بۆ دەچێنرێت کە چاودێری رێکخستنی دڵ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەک لەمەوبەر ئامێرێکی چاودێریم بۆ چێندرا، بەڵام ئەم ئێوارەیە ئامێرەکەی لێیدا و گوتی پێویستە ئامێری رێکخستنی لێدانی دڵی ئاسایی چاندبێت.

گوتیشی: لە دۆخێکی تەواودام، بەڵام دەبێت گوێ لە پزیشکەکانم بگرم، ئەمە لە کاتێکدایە کە هەمواری یاسای چاکسازی دادوەری، راستڕەوی توندڕەوی ئیسرائیل دابەش دەکات و گەورەترین ناڕەزایەتی لە مێژووی وڵاتەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئامانجی پلانی هەمواری یاساکە، سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی دادگای باڵایە وەک بەشێک لە پاکێجێکی چاکسازی کە ئۆپۆزسیۆن وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر دیموکراسی دەیبینێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی، لانیکەم هەزار و 142 یەدەگی هێزی ئاسمانی کە فڕۆکەوانی شەڕکەریشیان هەبووە، هەڕەشەی ئەوەیان کرد کە ئەگەر پەرلەمان پڕۆژە یاساکە پەسەند بکات، خزمەتی خۆبەخشانەیان رادەگرن.