بە بڕیاری ئەردۆغان نرخی دەرمان لە تورکیا زیادکرا

.
.

K24 – هەولێر

بە بڕیاری سەرۆککۆماری تورکیا، نرخی دەرمان لە وڵاتە زیادکرا.

رۆژنامەی فەرمی تورکیا نووسراوێکی بە واژووی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بڵاوکردەوە و بەگوێرەی بڕیارەکە، بەهای یۆرۆ بۆ کڕینی دەرمان لە سەدا 30.5 بەرزکراوەتەوە، کە ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی بەسەر نرخی دەرمانەکاندا دەبێت. 

لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەشدراوە، بڕیارەکە لە 24ـی تەممووزی 2023، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لەوبارەیەوە یەکەم کاردانەوە، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە رایگەیاند، حکومەت ستەم و زۆرداری ئابووری بەرامبەر بە خەڵک ئەنجام دەدات.

 بڕیاری بەرزکردنەوەی نرخی دەرمان لە کاتیکدایە، پێشتر حکومەت نرخی سوتەمەنییەکانی زیادکرد و دوای چەند رۆژێک نرخی گواستنەوە و گەیاندن لە پارێزگاکانی تورکیا گرانکرابوون.