نوێترین ده‌نگۆیه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان
رۆژانە لە کوردستان24 نوێترین دەنگۆیەکانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بەگوێرەی ئاژانس و ماڵپەڕ و رۆژنامەکانی جیهان رووماڵ دەکەین، سات بە سات نوێترین دەنگۆیەکانتان بۆ دەگوازینەوە.
* ئیسماعیل ستار هێرشبه‌ری به ڕه‌سه‌ن سه‌نیگالی له یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزییه‌وه روویكرده ئۆڵمپیك مارسێی فه‌ره‌نسا به گرێبه‌ستێك تا 2028، ئه‌م یاریزانه نرخی له بۆرسه‌ی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆیه - فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانەی نەسری سعوودیه ئامادەیی دەربڕیوە عوسمان دێمبلی بەرامبەر 200 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەو یاریزانه ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادەنیە ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێڵێت. ئه‌مه‌ش له كاتێكدا یانەی نه‌سر ئامادەیە 50 ملیۆن وەکوو مەرجی هەڵووەشاندنەوە بداته بارسێلۆنا، ساڵانه‌ش 40 ملیۆن وەکو مووچە بە یاریزانەکە بدات و بۆ ماوەی پینج ساڵی بیگوازتەوە. دێمبێلێ نرخی لە بۆرسەی یاریزانان بە 60 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە – فووت مێرکاتۆی فەرەنسی
* یانەی رۆما لەسەر داوای خۆزێ مۆرینهۆ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ریناتۆ سانچێزی ناوه‌راستكاری پۆرتوگالی یانه‌ی رۆما پێشکەش کردووە، رۆما ده‌یه‌وێت یاریـنەکردنی سانچێز لە سانجێرمان بقۆزێتەوە و ئەم یاریزانە بگوازێتەوە، رۆما ئامادەیە 15 ملیۆن لە پێناو ئەم یاریزانە خەرج بکات، کە نرخی خۆشی لە بۆرسە 15 ملیۆن یۆرۆیە - رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرت
* یانەی ئیتیحادی سعوودیه هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لۆرینزۆ پیلیگیرنی ناوەراستکاری یانەی رۆما دەستپێکردووە، یانە سعوودییەکە 25 ملیۆنی لە پێناو گواستنەوەی پێشکەشی رۆما کردووە، بەڵام تا ئێستا رۆما هیچ وەڵامێکی یانە سعودییەکەیان نەداوەتەوە، نرخی لۆرینزۆ لە بۆرسەی یاریزانان 35 ملیۆن یۆرۆی – لاگازێتا دیللۆ سپۆرت
* یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفەرێکی گەورەی بۆ گواستنەوه‌ی راسمۆس هۆلیوندی دانیماركی پێشکەشی یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی کردووە. شەیاتنە سوورەکان زیاتر لە نرخی خۆی لەپێناو ئەم یاریزانە خەرج دەکەن و ئامادەنە 80 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، لە کاتێکدا نرخی ئەم یاریزانە لە بۆرسە بە 45 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە - فابریزیۆ رۆمانۆ
* یانەی هیلالی سعوودیه ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئالیکساندەر میترۆڤیچ پێشکەشی فولهام کردووە، یانە سعودییەکە لە پێناو ئەوەی یانەی فولهام رازی بکات و دەستبەرداری میترۆڤیچ بێت ئاماده‌ن 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه له‌نده‌نییه‌كه بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئه‌م نرخه زۆر زیاتره له نرخی راستەقینەی یاریزانەکە، به‌وپێیه‌ی نرخی میترۆڤیچ لە بۆرسە بە 28 ملیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە – ده‌یلی مه‌یل
* كاڵوم جه‌یمس هودسۆن هێرشبه‌ری باڵی ته‌مه‌ن 22 ساڵه‌ی یانه‌ی چێڵسی، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ بایر لیڤه‌ركووزن كرد، ئه‌م وه‌رزه‌ش ره‌نگه نه‌گه‌ڕێته‌وه چێڵسی، یانه‌كانی لازیۆ و فوولهام بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ئینگلیزییه له گفتووگۆدان – فابریزیۆ رۆمانۆ
* ئه‌لێكس تێلێس به‌رگریكاری به ڕه‌سه‌ن به‌رازیلی ته‌مه‌ن 30 ساڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی جێهێشت و به فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی نه‌سڕ كرد، یانه ئینگلیزییه‌كه به‌رامبه‌ر 4 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بوو، یاریزانه‌كه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی له یانه‌ی نه‌سڕ 7 ملیۆن یۆرۆیه - فابریزیۆ رۆمانۆ