فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ پەیوەندیی بە ئەنچیلۆتی کردووە

فلۆرێنتینۆ پێرێز و کیلیان ئێمباپێ
فلۆرێنتینۆ پێرێز و کیلیان ئێمباپێ

فلۆرێنتینۆ پێرێز لەبارەی ئێمباپێ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ کارلۆ ئەنچیلۆتی ئەنجام داوە و داوایەکیشی لە یاریزانانی یانەکەی کردووە.

ماڵپەڕی دێڤێنسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسانی راستەوخۆ دوای ئەوەی پاریس سانجێرمان بڕیاریدا کیلیان ئێمباپێ بانگهێشتی گەشتە ئامادەکارییەکەی ژاپۆن نەکات، پەیوەندیی بە کارلۆ ئەنچیلۆتی کردووە و داوای لە راهێنەرەکە کردووە بەهیچ شیوەیەک هیچ قسەیەک لەبارەی ئێمباپێ نەکات.

هەروەها پێرێز یاریزانەکانی یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە بەهیچ شێوەیەک هیچ قسەیەک لەبارەی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بە ریاڵ مەدرید نەکەن، کە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە لە پاریس ماوەتەوە و لەگەڵ یانەکەی گەشتی ژاپۆنی نەکردووە کە یانە فەرەنسییەکە تاکو رۆژی 3ـی مانگی داهاتوو لە ژاپۆن دەمێنێتەوە و لەو ماوەیە چوار یاریی ئامادەکاریی ئەنجام دەدات.

سەرەڕای ئەوەی پاریس بڕیاری فرۆشتنی ئێمباپێی داوە، بەڵام تا ئێستا ریاڵ مەدرید هیچ هەنگاوێکی بۆ کڕینی ئەو یاریزانە نەهاویشتووە و بێ دنەگی هەڵبژاردووە.