له ئه‌فغانستان به‌هۆی لافاوه‌وە 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
K24 - هەولێر
به‌هۆی لافاوه‌وه له پارێزگای مه‌یدان وه‌رده‌ك له ئه‌فغانستان، 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
فه‌یزوڵڵا جه‌لالی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی سرووشتیی له پارێزگای مه‌یدان وه‌رده‌ك، له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی جه‌لریز، ناره چه‌ك چه‌گاتوی بارانی به‌خوڕ بووه‌ته هۆی هه‌ستانی لافاو.
فه‌یزوڵڵا جه‌لالی باسی له‌وه‌كردووه له ئه‌نجامی درووستبوونی لافاودا له‌و شارۆچكانه 30 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌ساته‌كان سه‌ربه تاڵیبان، له لافاوه‌كانی مه‌یدان وه‌رده‌كدا 74 كه‌س برینداربوون و 604 خانووش داڕماون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه به‌هۆی لافاوه‌كانی ماوه‌ی چوار مانگی رابردووه‌وه له سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا، 214 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 320 كه‌س برینداربوون.