وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە خانكێ خەرج دەكرێت

خانکێ
خانکێ

K24 - هەولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی خزمەتگوزاری لە خانكێ خەرج دەكرێت.

وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی شارەوانیدا هاتووە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لە فەرمانێكی وەزاریدا، رەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە ملیارێك و 18 ملیۆن دینار بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی خانكێ.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی، سەرۆكایەتیی شارەوانیی خانكێ لەسەر پلانی ساڵی 2023 بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی شەقامی ناوخۆیی لە خانكێ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆك.

راشیگەیاند، ئەو پرۆژەیە كاریگەریی زۆری لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی سنووری شارەوانییەكە دەبێت و هاوكات ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران و دانیشتووانی سنوورەكە دەكات.