له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت تاووتوێی دۆخی سیاسی عێراقیان كرد

K24 – هەولێر:

سه‌رۆككۆماری عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و رۆڵی UN له‌ عێراق كۆبوونه‌وه‌.

یونامی له‌ تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازیکرد له‌ جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی سیاسی عێراق و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چۆنییه‌تی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان تاووتوێكران.