ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق: هه‌نگاوه یاساییه‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌لوان مۆمیكا گیراونه‌ته‌به‌ر
K24 – هەولێر:
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌نگاوه‌كانیان سه‌باره‌ت به رێككاره یاساییه‌كانی تایبه‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقییه‌ی قورئانی پیرۆزی له سوید سووتاند، گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فائیق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كه دوێنێ له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، دۆسیه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لوان مۆمیكا، ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییه‌ی قورئانی پیرۆزی له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید سووتاند، خستووه‌ته‌ڕوو.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تییه‌كه تاووتوێی رێككاره‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كانیان كردووه، هاوكات به پێویست زانراوه لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه تاوانی سووتاندن و تێكدانی باره‌گای نێرده دیپلۆماسییه‌كانیان ئه‌نجام داوه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی توندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
رۆژی 10ـی ته‌مممووزی 2023، له نووسراوێكی فه‌رمیدا كه له‌لایه‌ن هۆبه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه، ئاماژه به نووسراوی دادگای سێی كه‌رخ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌لوان مۆمیكا كراوه، كه داوای گه‌ڕاندنه‌وه و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو به تۆمه‌تی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه ئایینییه‌كان له وڵاتی سوید ده‌كات.
ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له نووسراوه فه‌رمییه‌كه‌یدا كه به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كردووه، داوا ده‌كات، رێككاره یاساییه‌كان بگرنه به‌ر و داوا له وڵاتی سوید بكرێت، ئه‌و تۆمه‌تباره راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بكرێته‌وه.
پێشتریش فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له 29ـی مانگی رابردوو داوایكردبوو، رێككاره‌كان بۆ داواكردنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مۆمیكا له وڵاتی سوید بگیرێنه‌به‌ر.