له مۆسكۆ سبه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا و رووسیا كۆده‌بنه‌وه
K24 – هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاشكرایكرد، سبەی وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان، ئەرمینیا و رووسیا سه‌باره‌ت به قه‌ره‌باغ له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیادا هاتووه: سبه‌ی 25ـی تەمموز وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئازه‌ربایجان، ئه‌رمینیا و رووسیا، تاووتوێی رێگه‌چاره‌كانی کەمکردنەوەی گرژییەکانی دەوروبەری قەرەباغ دەکەن و جێبەجێکردنی ئەو بەیاننامانە ده‌خه‌نه به‌رباس کە لە ساڵانی 2020، 2021، 2022دا لەلایەن سەرکردەکانی رووسیا و ئازەربایجان و ئەرمینیاوه واژووکراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌روه‌ها هاتووه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا تیشك ده‌خرێته سه‌ر ئامادەکردنی رێککەوتننامه‌ی ئاشتی له‌نێوان باكو و یەریڤان.
ئاماژە بەوەش کراوە، وەزیرانی ده‌ره‌وه باس لە رێگه پڕبایه‌خه‌كانی دیکەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەن، له‌نێویشیاندا لابردنی بەربەستەکانی به‌رده‌م گواستنەوە لە ناوچەکە، دیاریکردنی سنوورەکانی نێوان هه‌ردوو وڵات، دەستپێکردنی دیالۆگ لەنێوان په‌رله‌مانتاران و دروستکردنی پەیوەندیی نێوان گه‌لانی هه‌ردوو وڵات.
هەروەها له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه دووقۆڵییەکانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ هاوتا ئازه‌ربایجانی و ئه‌رمه‌نییه‌كه‌ی، تاووتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان ده‌كرێت.