سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دڵنیایی پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان ده‌دات
K24 - هەولێر:
عێراق دووپاتیكرده‌وه، ئاسایشی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له به‌غدا ده‌پارێزن، هه‌روه‌ك له رێككه‌وتننامه‌ی ڤییه‌ننای تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ سوودانی ژماره‌یه‌ك باڵیۆز و نێرده دیپلۆماسییه‌كانی وڵاتانی جیهانی له به‌غدا بینیووه و تێیدا ره‌تی گوتاری رق و توندئاژۆیی كرایه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر پیرۆزییه‌كان و بیركردنه‌وه‌ی گه‌لان، به‌تایبه‌ت سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق، كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوا له نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپایی كراوه، رێگری له‌و كارانه بكه‌ن، كه ده‌بنه هۆی دروستبوونی توندوتیژی.
سوودانی دووپاتی پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كانی كرده‌وه، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌كارئاسانی كاركردنی كۆمپانیا بیانییه‌كان له عێراق، له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی هاوسه‌نگی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه، باڵیۆزی وڵاتان، دووباره ئیدانه‌ی سووتاندنی كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆزیان كرد و ستایشی هه‌نگاو و بڕیاری حكومه‌تی عێراقیان كرد، له‌باره‌ی پاراستنی نێرده دیپلۆماسییه‌كان له به‌غدا.